عێراق ساڵی ڕابردوو لە ڕووی قەبارەی کڕینی زێڕەوە حەوتەمی جیهان بووە
  2025-02-26       299       

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانیی بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لەڕووی قەبارەی کڕینی زێڕەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبی‌ و هەروەها لە پلەی حەوتەمی جیهانییدا بووە.

ئاوێنە: ئەنجوومەنی زێڕی جیهانیی، سەبارەت بە قەبارەی کڕینی زێڕ لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن وڵاتانەوە بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، عێراق لەڕووی قەبارەی کڕینی زێڕەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبی‌ و پلەی حەوتەمی جیهانیدا بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٢٠.١ تۆن زێڕی کڕیوە، بەوەش کۆی یەدەگی زێڕی عێراق بۆ ١٥٢ تۆن بەرزبووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، قەتەر لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ڕووی قەبارەی کڕینی زێڕەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، بەوپێیەی کڕینەکانی ٩.٩ تۆن بووە، دوای ئەویش ئیمارات دێت کە بەکۆی گشتیی کڕینی ١.٣ تۆن پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، سەبارەت بە میسریش لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە، بەوپێیەی کڕینی زێڕی لە ٠.٦ تۆن زیاتر نەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×