نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له كه‌لار رونكردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێكی دوگیان لە نەخۆشخانەكەیان دەدات و ئەو هەواڵانەش رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ژنەكە "به‌هۆی نه‌بونى خوێنه‌وه" گیانى له‌ده‌ستداوه."
ئاوێنە: ئیدارەی نەخۆشخانەكە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"دوێنێ شه‌و ئافره‌تێك كه به‌وهۆیه‌ى له‌لای مامان كورتاجی بۆ كرابو، توشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربونى ناوه‌كی (نزیف داخلی) بو، له‌حاڵه‌تێكى زۆر په‌رێشان و سه‌ره‌مه‌رگدا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانى سپارد."
ئاماژەی بەوەشداوە "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بوه له‌ڕوى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چوه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی برینداربون و ته‌قینی منداڵدانى و خوێنبه‌ربونى ناوه‌كى."
بەپێی رونكردنەوەكەی نەخۆشخانەكە، "دواى ئه‌وه‌ش ژنه‌كه له ماڵه‌وه هێڵدراوه‌ته‌وه و نه‌هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوی دۆخی ته‌ندروستى خراپبوه، ئینجا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی 8 كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بوه و دره‌نگ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب جەختی كردۆتەوە "هه‌مو ئه‌و قسانه‌شی كه ده‌كرێن له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه به‌هۆی نه‌بونى خوێنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه گیانى له‌ده‌ستداوه، دورن له راستییه‌وه، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه‌و تێیكراوه له‌گه‌ڵ 2 بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه."
هەروەها وتوشیەتی"خۆشبه‌ختانه به خه‌مخۆریی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌رگیز كێشه‌ى نه‌بونى خوێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌بوه‌و هه‌مو كات زیاتر له‌وه‌ى پێویسته خوێن به‌رده‌ست بوە."
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له‌كه‌لار
دوێنێ شه‌و ئافره‌تێك كه به‌وهۆیه‌ى له‌لای مامان كورتاجی بۆ كرابو، توشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربونى ناوه‌كی "نزیف داخلی" بو، له‌حاڵه‌تێكى زۆر په‌رێشان و سه‌ره‌مه‌رگدا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانى سپارد.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بوه له‌ڕوى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا چوه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی برینداربون و ته‌قینی مناڵدانى و خوێنبه‌ربونى ناوه‌كى. دواى ئه‌مه‌ش ژنه‌كه له ماڵه‌وه هێڵدراوه‌ته‌وه‌و نه‌هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵكو له‌پاش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوی دۆخی ته‌ندروستى خراپبوه، ئینجا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیی 8 كه‌سیی به‌یاوه‌رى چه‌ندین كارمه‌ندى ته‌ندروستى كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدراو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كه‌ى سه‌خت بوه و دره‌نگ گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رییدا گیانى سپارد.
هه‌مو ئه‌و قسانه‌شی كه ده‌كرێن له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه به‌هۆی نه‌بونى خوێنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ئێمه گیانى له‌ده‌ستداوه، دورن له راستییه‌وه، چونكه 10 بوتڵ خوێنى بۆ دابینكراوه‌و تێیكراوه له‌گه‌ڵ 2 بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كراوه. هه‌روه‌ك خۆشبه‌ختانه به خه‌مخۆریی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌رگیز كێشه‌ى نه‌بونى خوێن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌بوه و هه‌مو كات زیاتر له‌وه‌ى پێویسته خوێن به‌رده‌ست بوه.
ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له‌كه‌لار
19/2/2025