بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٨٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-19       143       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٧ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٨٥٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٧ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٨٥٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٩  ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٨٥٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ و هەزار و ٣٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×