بەهای دۆلار و زێڕ بەرزبوونەوە و نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە
  2025-02-18       263       

نرخى گرامێک زێر بە ٩٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی چوار هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ١٥٠ دینار بەرزبوەوە.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٨١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٣ هەزار و ٦٥١ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٩١٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٣ دۆلار و ٦٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی چوار هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٣٩ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ١٥٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە نۆ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×