بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٨ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-17       149       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٨ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و  ٦٠٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٦٠٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٩٦  ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٨٠٠ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار , ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×