نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوار 75 دۆلار دابەزی.
ئاوێنە: نرخی نەوت، دوێنێ هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی نەوتی تەكساسیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی بە 70 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە ئەگەری كۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆكرانیا بەهۆی هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە لە ئارادایە.