بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-13       170       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و نۆ هەزار و  حەوت دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٣٥ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و نۆ هەزار و حەوت دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٣ ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و حەوت دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×