ئەعرەجی: پەیوەندیی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكی ستراتیژییە
  2025-02-10       149       

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پەیوەندیی وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكی ستراتیژییەو كاردەكەن بۆ زیاتر پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەكاندا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیدا هاتون لەگەڵ لیوا كێڤن لیهی، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا و وەفدێكی یاوەری.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە دۆخی ئەمنی عێراق بەشێوەیەكی گشتی و هەروەها دۆخی سوریا بەتایبەتی كراوەو تاوتوێی ئەو ئاڵەنگارییانەش كراوە كە روبەڕوی ناوچەكە دەبنەوە لەگەڵ هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×