بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2025-02-03        

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٧ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و  ٨٥٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٥٠  هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٧ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٨٥٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٨١  ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٨٥٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×