بەهای دۆلار و زێڕ دابەزین و نرخی نەوت بەرزبووەوە
  2025-02-03        

نرخى گرامێک زێر بە ٨٩ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی دوو هەزار دینار دابەزی و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ١٥٠ دینار دابەزی.

ئاوێنه‌: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٥٦ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٩ هەزار و ٦٠٤ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٧٨٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٩ دۆلار و ٦١ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی دوو هەزار دینار دابەزی.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦١٧ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ١٥٠ دینار دابەزی بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥٠ هەزار  و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە هەشت ملیۆن و ٤٣٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×