ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، یاسای لێبووردنی گشتی، هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خەڵکیان ڕفاندووە و نەیانکوشتوون، بەتایبەتیش ئەو داعشانەی چوار بۆ پێنج ئافرەتی ئێزدیان ڕفاندووە و لە بازاڕەکاندا فرۆشتوویانەتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: یاسای لێبووردنی گشتی ئەو داعشەش دەگرێتەوە کە پێنج ئافرەتی ئێزدی ڕفاندووە و لەبازاڕی نەخاسە لە موسڵ فرۆشتوویانە، لێیان دەبورێت لەبەر ئەوەی ئافرەتەکانیان نەکووشتووە بەڵکو تەنها فرۆشتوویانن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی کانونوی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی بەرنامەی کاری خۆی لە بڕگەی یەکەمدا دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای پێشنیازی باری کەسی ژمارە(١٨٨)ـی ساڵی ١٩٥٩ بۆ هەردوو ماددەی(٢ و ١٠) دا، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش کرایە دەنگدان لەسەر ماددەی(٥)ـی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان و دەنگی لەسەر درا، لە بڕگەی سێیەمیشدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی لێبووردنی گشتی ژمارە(٢٧)ـی ساڵی ٢٠١٦ درا.