دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەکاتى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیى لەلایەن بەنزینخانەكانەوە چەندین سزا دانراوە بەجۆرێک ئەگەر مۆڵەتی ژینگەییان نەبوو ئەوا بە بڕی دوو تا چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
ئاوێنه: دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم لەبارەى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیی لەلایەن بەنزینخانەكانەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێى ڕێنمایی ژمارە ٢ـی ساڵى ٢٠٢٣ لەبارەى بەرزەفتکرن و بەدواداچونە ژینگەییەکان کە لە دەستەکەمان دەرچووە لەكاتی سەرپێچى ژینگەیی لەلایەن بەنزینخانەكانەوە ئەوا چەندین سزا دیاریكراوە.
دەقى ڕێنماییەکان لەبارەى سزادانى بەنزینخانەكان لەکاتى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیی بەمجۆرەن:-