كەشناسی هەرێم: باران و بەفر دەبارێت
  2025-01-22       205       

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا، دەشڵێن، سبەی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر و نمە باران هەیە، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا، خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر و نمە باران هەیە، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە یەك پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×