نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
ئاوێنە: عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە مامۆستایانی وانەبێژ کراونەتە گرێبەست، هەتا ئێستا لە سنووری هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
وتیشی: ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر یەک تۆز خەمی پەروەردەیان بێت وا لە مامۆستایان ناکەن، ئێمە مانگێک زیاترە لەسەر خەتین ئەو کێشەیە چارەسەربکەن، بەڵام ئەوان نیازیانە ئەو پارەیە دابەشنەکەن، بەڵام ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە دەکەین.