بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٢ ملیۆن و ٥٥٠ هەزاردۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٧ ملیۆنو ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٢ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئاوێنە: ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٥ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.