بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-12-23       154       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٥١ هەزار ٩٦٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٦ ملیۆن و ١٥١ هەزار و ٩٦٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٤  ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٩٦٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×