بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٦١٤ هەزار ٧٧٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٧٧٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٣ ملیۆن و ٥١٤ هەزار و ٧٧٩ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.