بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ملیۆن و ٤٦٥ هەزار ٩٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٩٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٧ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩٢٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.