بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 289 ملیۆن و 347 هەزار 343 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 11 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 289 ملیۆن و 347 هەزار و 343 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 11 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 278 ملیۆن و 297 هەزار و 343 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 250 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .