بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٥ ملیۆن و ١٥١ هەزار ٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٥ ملیۆن و ١٥١ هەزار و ٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٩٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.