نرخى گرامێک زێر بە ٨٤ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی دوو هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بە جێگیری مایەوە و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٧ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگیری مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨٤ هەزار و ٦٥٤ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٦٣٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨٤ دۆلار و ٦٥ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی دوو هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٧٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٣٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٩٠ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ٢٠٠ دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٣ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٩ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە حەوت ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٦٨ لیرەى تورکى.