بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 287 ملیۆن و 893 هەزار 366 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 10 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 287 ملیۆن و 893 هەزار و 366 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 10 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 277 ملیۆن و 693 هەزار و 366 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 200 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .