موسەننا ئەمین: زۆرترین ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵە بۆ خاوەنەکانیان
  2024-12-02       191       

هەرچەندە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر بڕگەو ماددەكانی ئەو سێ پڕۆژە یاسایە درا كە جێی ناكۆكین، بەڵام بەوتەی موسەننا ئەمین، دوای ئەوەی دانیشتنەكە بۆ ماوەی نزیكەی سەعاتێك راگیرا، دواتر بەهۆی نەمانی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەكە بۆ سبەی سێشەممە هەڵگیراو نەتوانرا هەر سێ پڕۆژە یاساكە پێكەوە دەنگیان لەسەر بدرێت.

ئاوێنە: موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وتی، بڕگە و مادەکانی هەر سێ پرۆژەیاساکەی كە جێی ناكۆكین، دەنگیان لەسەردرا، دواتر سەرۆکی پەرلەمان نزیکەی سەعاتێك دانیشتنەکەی راگرت، بۆ ئەوەی هەر سێ پرۆژەیاساکە پێکەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، بەڵام دواتر رێژەی یاسایی ئامادەبوان نەما و دانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا.

موسەننا ئەمین وتیشی: "زۆرترین ناکۆکی لەسەر  پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان و پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتییە. کەمترین ناکۆکی لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتییە، چونکە هەمواری یاسای باری کەسێتی بەشێوەیەکە تایبەت کراوە بە شیعەکان".

سەبارەت پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەکانیان موسەننا ئەمین وتی، ئەو پرۆژەیەی لە حکومەتەوە هاتبو دەنگی لەسەر دراوە نەک هەموارەکەی پەرلەمان. راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت جارێکی دیکە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی سبەی پەرلەماندا هەر سێ پرۆژەیاساکە دەنگیان لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×