داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینارە
  2024-11-29       191       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 23ی 11 تا 29ی 11ی 2024، زیاتر لە 21 ملیار دینارە كە 94%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 23ی 11 تا 29ی 11ی 2024، زیاتر لە 21 ملیارو 201 ملیۆن و 972 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 19 ملیارو 842 ملیۆن و 27 هەزار دیناری واتە 94%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 359 ملیۆن و 944 هەزار دیناری واتە 6%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×