بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 288 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-28       206       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 288 ملیۆن و 258 هەزار 12 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە هەشت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 288 ملیۆن و 258 هەزار و 12 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 13 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 275  ملیۆن و 158 هەزار و 12 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 200 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×