نرخى گرامێک زێر بە 84 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی یەك هەزار دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزی و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بە بڕی 400 دینار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 89 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 68 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار دابەزی.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە 84 هەزار و 707 دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و 634 دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش 84 دۆلار و 71 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی یەك هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە 475 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە 533 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە 575 هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 200 دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی 400 دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر 100 دۆلارێك بەرامبەر 149 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە 163 هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە 193 هەزار و ٢٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و 910 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٢٠ لیرەى تورکى.