داهاتی نانەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە
  2024-11-27     

لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا داهاتی نانەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و بە رێژەی نزیکەی 200% زیادی کردووە.

ئاوێنە: بەپێی ئەو خشتەیەی کە ناوەندەکانی ئابوریی عێراق بڵاویان کردوەتەوە، لە نۆ مانگی سەرەتای 2024 داهاتی نانەوتی عێراق گەیشتوەتە زیاتر لە 14 ترلیۆن دینار، بەراورد بە ساڵی رابردوو 198% زیادی کردووە.

مەنار عوبێدی، شارەزای ئابوریی رایگەیاند: بەپێی داتا فەرمییەکانی دەوڵەت، کۆی گشتی داهاتی نانەوتی عێراق لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتوەتە زیاتر لە 14 ترلیۆن دینار، بەراورد بە 2023 کە تەنها 4.7 ترلیۆن دینار بووە، بە رێژەی 198% زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ سەرەڕای کەمبونەوەی باجی داهات و سامان بە رێژەی 17%، لەبەرامبەردا باجی سەر کاڵاکان بە رێژەی 275% زیادی کردووە، لەگەڵ قازانجەکانی کەرتی گشتی کە بە رێژەی 243% لە بودجەی گشتی وڵات پشکدارییان کردووە.

لە دوای ساڵی 2003 یەکەمجارە داهاتی نانەوتی عێراق بگاتە ئەو ریژەیە و 12%ی کۆی گشتی بودجەی وڵات، بەوەش کۆی گشتی داهاتی وڵات تا ئەیلولی 2024 گەیشتوەتە 114 ترلیۆن دیناری عێراقی و بە رێژەی 19% بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی داهاتی نانەوتی بگاتە 18 ترلیۆن دینار، ئەوەش ژمارە و رێژەیەکی گەورەیە، بەڵام هێشتا لە خەمڵاندنی بودجەی گشتی کە داهاتی نانەوتی بە 28 ترلیۆن دینار خەمڵاندووە.

 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×