بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-25       226       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٠ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار ٥١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٠ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٥١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٤  ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٥١٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×