نرخى گرامێک زێر بە 85 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی 10 هەزار دینار دابەزی و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزی و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی 100 دۆلار بە بڕی 500 دینار بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 62 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 70 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی یەك دۆلار دابەزی.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە 85 هەزار و 779 دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و 668 دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش 85 دۆلار و 77 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕی دە هەزار دینار دابەزی.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە 482 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە 540 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە 582 هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 500 دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی 500 دینار بەرزبوەوە بەوپێیەی دوێنێ هەر 100 دۆلارێك بەرامبەر 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە 163 هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە 193 هەزار و ٢٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە حەوت ملیۆن و 200 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٢٠ لیرەى تورکى.