2024-11-24   253     
وهزیرى دهرهوهى توركیا پهیامێك ئاراستهى یهكێتیى نیشتمانى كوردستان دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "هەنگاوێکی دڵخۆشکەریان نەناوە لەپەیوەندییەکەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بۆیە ئێمەش هەنگاو بۆ ڕازیکردنیان نانێینو بەردەوامین لەڕێکارەکانمان دژی ئەوان"، دهشڵێت:"کاتێک سلێمانی کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە دەهێنێت، پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمەدا ئاسایی دەبێتەوەو پاراستنی پەیوەندیەکی باشیش لەگەڵ ئێمە سودی بۆ ئەوان دەبێت".
ئاوێنە: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرۆکی تورکیا ئۆفەرێکی گرنگی پێشکەش بەسوریا کرد، بەڵام پێناچێت لایەنی سوریا ئامادەو کراوەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی هەندێک پرس، تەنانەت ئامادەی دانوستان لەگەڵ نەیارەکانشیان نین، ئەمەش پرسێکی پەیوەندیدارە بەو پێشنیازانەی کە ڕوسیاو ئێران پێشکەشی سوریایان کردوە".
فیدان وتیشى:"ئەمە چارەسەرنییە سوریا پێمان بڵێت، وەرن لەگەڵتان ڕێکبکەوین، من بەرەنگاری تیرۆر دەبمەوە، بەڵام ئێوەش سنورەکانی من بەجێبهێڵنو دەستوەردان مەکەن، ئەمەش لەڕاستیدا هاوتەریب نییە، چونکە ئاسایشی سنورەکان، بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو ڕێگریکردن لەقاچاخچێتی چەک گرنگە، بەتایبەتی لەنێوان عێراقو سوریا".
لهبارهى پهیوهندیهكانى یهكێتیىو توركیا، فیدان جهختیكردهوه، "هەنگاوێکی دڵخۆشکەریان نەناوە لەپەیوەندییەکەیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بۆیە ئێمەش هەنگاو بۆ ڕازیکردنیان نانێینو بەردەوامین لەڕێکارەکانمان دژی ئەوان".
ئهوهشى وت:"کاتێک سلێمانی کۆتایی بەپەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە دەهێنێت، ئەوە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئێمەدا ئاسایی دەبێتەوە، چونکە تورکیا وڵاتێکی گەورەیە، پاراستنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ ئێمە سودی بۆ ئەوان دەبێت".
سەبارەت بە مەترسی جەنگی ئەتۆمی، هاکان فیدان جهختیكردهوه، "مەترسی ئەتۆمی لەوساتەوە دەستپێدەکات کە قسە لەسەر ئەتۆمی دەکرێت، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت: ئەگەر تۆ هێرشی موشەکی بکەیتەسەر خاکەکەمو نەتوانم بەئەو ئامرازانەی لەبەردەستمدایە بیانوەستێنم، ئەوە چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنم، ئەوە گاڵتە نییە، لایەنی ئۆکرانیاش دەڵێت: من ڕێگەت پێنادەم هەر شوێنێک بتەوێت داگیربکەیت، تەنها لەبەرئەوەی هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکەیت".