بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٨٤ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-24       228       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٤ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار ٧٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٤ ملیۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٣  ملیۆن و ٨٤٧ هەزار و ٧٣١ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×