"بەفر و سەرما و باران بەڕێوەیە"
  2024-11-24       154       

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر و سەرما کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە لەگەڵ شێی دەریایی سوور لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە، سەرەتا لە سنورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە لەسەرناوچەکانمان زیاتر دەبێت و بارانبارین لە مامناوەند بۆ بەهێز بە شێوازی پچر پچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورتریشقە و ڕێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە.

ئاوێنە: ڕاشیگەیاند، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما کە حەوت بۆ نۆ پلە نزم دەبنەوە، بەفر بارین لەبەرزی (هەزار و ٥٠٠ بۆ هەزار و ٢٠٠) مەتر لە سەرووی ئاستی دەریاوە ئەگەری بارینی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕۆژی سێشەممە بۆ شەوەکەی پۆلەکە لاواز دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی پێ دێت، لە ماوەی کۆتایی شەپۆلەکەدا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×