بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 308 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-11-18       151       


بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 308 ملیۆن و 18 هەزار 326 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە 23 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی 308 ملیۆن و 18 هەزار و 326 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە 1239 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و 284  ملیۆن و 818 هەزار و 326 دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 150 هەزار و 500 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×