عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەم دەکات
  2024-11-03     

دەستەی خانەنشینی عێراق کتاییهاتنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی تشرینی دووەمی ڕاگەیاند و لە هەرێمیش هێشتا مووچەی تشرینی یەکەم دابەش نەکراوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە حیسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان ڕێکارەکان و ناردنی داتاکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی تشرینی دووەم تەواو کرد.

هۆکاری دواکەوتنی ڕێکارەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی یەک و دووی ئەم مانگە پشوو بوون و دواتر ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی تەواوکران.

دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی عێراق لە کاتێکدایە هێشتا مووچەی تشرینی یەکەم لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند لیستی مووچەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×