نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا
  2024-11-03       280       

نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان له‌کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئاوێنە: بەپێی ئەو نرخانەی  لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستكەوتووە، نرخی 100 دۆلار  بەرامبەر بە 151 هەزار دینارە به‌فرۆشی كۆو به‌تاكیش به‌ 151 هه‌زارو 500 دیناره‌.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار.
100 یۆرۆ بە 162 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 193 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 550 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو  300 دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×