بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٦٦١ هەزار ٢٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە چوار ملیۆن دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٢٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە چوار ملیۆن دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٧ ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٢٨٥ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.