بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
  2024-10-29     

ئەندامانی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق دەڵێن: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میوانداریی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكرێت بۆ پەرلەمان، بۆ زانینی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

ئاوێنە: عالیە نوسیف ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میوانداریی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكرێت بۆ پەرلەمان، چەند تێبینییەكمان لەسەر سیاسەتی بانكی ناوەندی تۆماركردووە، لە كاتی میوانداریكردنی پارێزگاردا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

یوسف كلابی، ئەندامێکی دیکەی لیژنەکە ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەنجوومەنی نوێنەران شكستیان هێنا لە لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەندی و نەیانتوانی كۆنترۆڵی نرخی دۆلار بكەن.

دەشڵێت: هەندێك كەسایەتی كە گومانی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن و كەمتەرخەمییان لێدەكرێت لەلایەن لیژنەی داراییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ساڵێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بودجەدا بە ١٣٢ هەزار دینار جێگیركراوە، بەڵام بازاڕەكاندا ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×