بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار ٤٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٤٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٤٩٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.