بانكی بازرگانیی عێراق لق لە فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکاتەوە
  2024-10-27     

بانكی بازرگانیی عێراق بڕیاری كردنەوەی لقی لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دا و دۆلار بە نرخی فەرمی دەدەن بە گەشتیاران.

ئاوێنه‌: بانكی بازرگانیی عێراق 'تی بی ئای' لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە فرۆشگاکانیان لە هەدوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکەنەوە و بە بەردەوامی حەوت رۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێری رۆژانە پێشوازیی لە گەشتیاران دەکەن.

پێشتر بەگوێرەی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لە 14ـی تەمموزی 2024ـەوە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەکانى عێراق دەستیپێکرد، بەڵام بڕیارەکە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی جێبەجێ نەکرا، ئەمەش بەهۆی پابەندنەبوونی بانکە فیدراڵییەکانی عێراق بۆ کردنەوەی لق لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.

بانکی ناوەندیی عێراق دەیەوێت دۆلار بگاتە دەستی گەشتیاری راستەقینە، بەگوێرەی بڕیارەکە هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت، بەمەرجێک گه‌شتیار 18 ساڵی تەواو کردبێت و گەشتەکەشی بۆ ئەو وڵاتانە نەبێت کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان .

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×