بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٠ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار ٦٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنه: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٩٠ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٦٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٦٢٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.