نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
  2024-10-21       393       

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ دابەزی.

ئاوێنە: بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 153 هەزار  دینارە.
100 یۆرۆ بە 167 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 198 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو 600 دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×