سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە چالاكییەكی هێزەكانیاندا لە كەرتی غەززە سێ كەس كوژراون و ئەگەری هەیە یەكێك لە كوژراوەكان یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بێت.
ئاوێنە: ئاڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەمیانی چالاكییەكی سوپای وڵاتەكەیاندا لە كەرتی غەززە سێ كەس كوژراون.
ئەوشەیب خستۆتەڕو، هەریەكە لە سوپای هەواڵگری دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە لەبارەی ئەوەی كە ئەگەری هەیە یەكێك لە كوژراوەكان یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بێت.
وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەش وتویەتی، لەم قۆناغەدا هێشتا ناتوانرێت ناسنامەی كوژراوەكان بەشێوەیەكی كۆتایی پشتڕاست بكرێتەوە.
ئاڤیخای ئەدرەعی وتوشیەتی، لەنێو ئەو بینایەی كە ئەو سێ كەسە كراونەتە ئامانج، ئاماژەی بونی رفێدراوانی ئیسرائیلی نییە.