ئیسرائیل فەرماندەیەكی دیكەی حزبوڵای كوشت
  2024-10-17     


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ ناوچەی بینت جبەیلیان لە لوبنا بۆردوومان كرد و فەرماندەیەكی حزبوڵایان كوشت، دەشڵێن، زیاتر لە ٤٥ چەكداری دیكەیان كوشتووە، زیاتر لە ١٥٠ ئامانجیشیان لەباشووری لوبنان لەناو بردووە.

ئاوێنه‌: ئفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشێكی سەربازی لە لوبنان و كوژرانی فەرماندەیەكی دیكەی حزبوڵا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە  كه‌ تیایدا هاتووە، فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر ناوچەی بینت جبەیل و حسێن محەمەد عەوادە، فەرماندەی كەتیبەی حزبوڵایان كوشت، كە بەرپرسی هەڵدانی دەیان تۆپ و مووشەك بووە بەرەو خاكی ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، هێزە زەمینیەكانی ئیسرائیل كە لە باشووری لوبنان لەگەڵ فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی زیاتر لە ٤٥ چەكداری حزبوڵایان كوشت و زیاتر لە ١٥٠ ئامانجی ئەو گرووپەیان لەناوبرد، هەروەها كۆگاكانی چەك و سەكۆی مووشەكی و باڵەخانە سەربازییەكانی حزبوڵا بوون.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كاتی ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا كە لەلایەن هێزەكانی لیوای ٧ ئەنجامدرا، چەندین ئامرازی شەڕكردن دۆزرایەوە.
 

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×