نرخی ئەم سەرلەبەیانیەی دۆلارو کۆی دراوەکان
  2024-10-17       280       

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات.

ئاوێنە: بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ  لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار  بە 153 هەزارو 250 دینارە, بە فرۆشی کۆ و بەتاکیش بە 153 هەزار و 500 دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 167 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 198 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو  600 دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×