بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-10-15       251       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٧٩٣ هەزار  ٦٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە پێنج ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٧٩٣ هەزار و ٦٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە پێنج ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥٢  ملیۆن و ٧٤٣ هەزار و ٦٤٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٢٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×