بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٦٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-10-14       240       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار  ٥٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٥٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە هەشت ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و٢٥٧ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٥٠ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×