دکتۆر پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، بەداخەوە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی نەخۆشییە هەستیارییەکانی منداڵان وەک هەستیاری لووت، ڕەبۆ، ئیگزیما، هەستیاری بەخواردن و پڕۆتینی مانگا بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریای ناپێویستە، دەشڵێت، تکایە لە خۆتانەوە دەرمان مەدەن بە منداڵ.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە نووسینێکدا ئاماژە بە بڵاوبونەوەى هۆکارى چەندین نەخۆشى لەناو منداڵان دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
بەداخەوە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی نەخۆشییە هەستیایریەکانی منداڵان وەکو هەستیاری لووت، ڕەبۆ، ئیگزیما، هەستیاری بەخواردن و پڕۆتینی مانگا بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریای ناپێویستە.
تکایە لە خۆتانەوە دەرمان مەدەن بە منداڵ.