بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٦٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-10-08       254       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار  ٧٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار و ٧٤١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٤٩ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٧٤١ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×