ئەو خوارد و خواردنەوانەی نابێت بە سکی بەتاڵ بخورێن
  2024-10-03     

هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە دەبنە هۆی تێکچوون‌ و دروستبونی ئازار لەگەدەدا، بەتایبەت ئەگەربێت‌ و لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

ئاوێنه‌: پزیشکانی پسپۆر ئاماژە بەوە دەکەن: هەندێک خواردن‌ و خواردنەوە هەیە نابێت لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن، لەبەر ئەوەی زیان بە گەددە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و کاریگەری خراپ جێدەهێڵن.

خواردن و خواردنەوەکان:

- شەربەتی پرتەقاڵ: دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بەتایبەت ئەگەر بەیانیان بەتەنها بخورێتەوە.

- خواردنەوە شیرینەکان: دەبێتە هۆی پچڕانێک لە کارکردنی پەنکریاسدا، کە ناتوانێت پێویستی بە ئەنسۆلین دیاری بکات و دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن.

- خەیار و بیبەری شیرین و قەیسی: ئەم خواردنانە دەبێتە هۆی خورانی پەردەی گەدە ئەگەر لەسەر سکی بەتاڵ بخورێن.

-  شیر: دەبێتە هۆی کارلێککردنی لەگەڵ بەکتریاکانی ناوەوەی گەدە کە ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی ماندوێتی و هەستکردن بە رشانەوە.

-  چا: خواردنەوەی دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئاسن لە لەشدا و هۆکارێکە بۆ کەمخوێنی. 

- تەماتە: دەبێتە هۆی ئەوەی ترشەڵۆکەکانی ناوەوەی کارلێک بکەن لە گەدەدا و نەتوێنەوە، زیان بە گەدە دەگەیەنێت.

- ئاوی سارد: کاریگەری نەرێنی لەسەر کرداری هەرس هەیە بەو پێیەی پرۆسەی هەرس خاو دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×