بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-10-02       193       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٤٢١ هەزار  ٤١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن ٨٢١ هەزار و ٤١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٤١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٤١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×